The Instant View Editor uses a three-column layout, so you really want to use it on a desktop screen that's wide enough. Sorry for the inconvenience.

Back to the main page »

Original

Preview

Link Preview

Issue #450

(666)
ئەی وەی لە گوڵ
▪️▪️
شەربەتی دەستی ئەسمەر بێ
ژەهری هەژدیهای حەوت سەر بێ
دەیخۆمەوە قەستە سەر بێ
بەڵکوو برینم دیوەودەر بێ
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی بەندی دڵ
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی بەندی دڵ
▪️▪️
لەگەڵ تۆمە ئەی حەبیبم
من دەردەدار تۆی تەبیبم
خودا بتکات بە نسیبم
خودا بتکات بە نسیبم
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی بەندی دڵ
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
▪️▪️
ئەمان ئەمان ، ئامان ئامان
ئامان ئامان ...
لەگەڵ تۆمە ئەی فاتمە
مەمکت شەمامەی گمگمە
من قاوەچیم پێم لازمە
خۆم قاوەچیم پێم لازمە
ئەی وەی لەگوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
ئەی وەی لە گوڵ ڕیشوەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
▪️▪️
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کلە و ده‌رمان دەیڕەنگێنی
رۆژ نییە مردووێکم نەمرێنی
بە گۆشەی چاو دەمدوێنی
ئامان لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
ئامان لە گوڵ ئۆخەی لە گوڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
▫️▫️
مەقام
:
ئۆۆۆۆف ، ئۆۆف ئۆف
ئۆف ئۆف ئۆۆۆۆف ئۆۆۆۆف
ئامان ئامان ئامان ...
ئااااااخ لە پڕدا پیریم لێ وەدەر کەوت
لە پڕدا پیریم ، لێ وەدەر کەوت
بەختیش وەکوو خۆم هات و لێی خەوت
ئاااماااان ...
براکەی بابی من ئامان ئامان ئامان ئامان
ئاااخ ئەی هاوار ، ئااااخ ئااااخ ئامان ...
▪️▪️
گیانە لە پڕدا پیریم لێ وەدەر کەوت
بەختیش وەکوو خۆم ، هات و لێی خوت
فتیلەی عومرم هاتۆتە کزی ...
فتیلەی عومرم هاتۆتە کزی
هەربینا ئەویش ...
▪️▪️
ئۆۆۆف فتیلەی عومرم هاتۆتە کزی
هەربینا ئەویش لە سووتان کەوت
ئااااامان ئاااامان ، ئاااامان ...
ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان ئامان
ئەمان ئەمان ئامان ، ئاماااان ئۆۆۆۆۆف ...
▫️▫️
قەسەم بە ڕەحمان و ڕەحیم
هەتا لەو دونیایەی بژیم
نانێم مەیلی یاری قەدیم
زەحمەتە من بێ تۆ بژیم
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
▪️▪️
قەسەم بە سووڕەی وەلفەجری
فەسڵێ دەمبەن بۆ گوێی قەبری
تۆزێک لە من بگرن سەبری
بزانم لێوئاڵ چۆن بۆم دەگری
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
ئۆف ئۆف لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
▪️▪️
ئەمان ئەمان ، ئامان ئااااامان ئامان ئامان ...
قەسەم بە تۆ فاتمە
دایمە دڵەکەم پڕ لە غەمە
چون بێ دۆستم عومرم کەمە
چون بێ دۆستم عومرم کەمە
ئامان لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
ئامان لە گوڵ غونچەی سەر چڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگودڵ
▪️▪️

@zirekibukan
#حەسەن_زیرەک
Type of issue
Submitted via the Previews bot
Reported
Jan 27, 2023